تادێ ژمارەی ئاوارەکانی ئەنبار روو لەزیاد بوون دەکات

تادێ ژمارەی ئاوارەکانی ئەنبار روو لەزیاد بوون دەکات
د. دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رای دەگەیەنێت، ژمارەی ئاوارەکانی عێراق بۆ نزیکەی ١٥٠ ھەزار ماڵبان بەرز بۆتەوە، ھێما بۆ ئەوەش دەکا، حەواندنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان لە وەرزی ھاویندا ئەرکێکی زەحمەتەو پێویستی بە گەیاندنی کۆمەکی زیاتر ھەیە.
وەزیری کۆچی عێراق راشیگەیاند، ژمارەی ئاوارەکانی سنوری پارێزگەی ئەنبار بۆ نزیکەی ١٥٠ ھەزار ماڵبات بەرز بۆتەوە، ئەو ژمارەیە زۆرەو مەترسی زیادبونی لێ دەکرێ، وەک ھەنگاوی یەکەم، وەزارەتی کۆچی عێراقی خۆراکی خێرا، جلوبەرک و خێوەت و چەند پێداویستیەکی نیشتەجێ بوونی بۆ ئاوارەکان دابین کردووە، بەڵام پێداویستی ئاوارەکان زۆر لەوە زیاترە کە لەتوانای وەزارەتی کۆچی عێراق دا ھەیە.
ئەوەشی خستەروو، نیشتەجێ کردن و حەوانەوەی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان لەوەرزی ئێستەی ھاویندا کارێکی ئەستەم دەبێ، ناتوانرێ ئامێری فێنکەرەوەیان بۆ دابین بکرێ کە ئەو گەرمایە کاریگەریی خراپ لەسەر تەندروستیان نەکا، بۆیە داوامان لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، رێکخراوە خێرخوازییەکانیش کردووە بە پەلە ھاوکاری بگەیەننە ئاوارەکانی ئەنبار.
Top