وهزیری بهرگری ئێران گهیشته بهغدا
وەزیری بەرگری ئێران لە فڕۆکەخانەی بەغدا لە لایەن بابەکر زێباری سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق پێشوازی لێکرا و بڕیارە دوا نیوەڕۆ لە گەڵ وەزیری بەرگری عێراق کۆببێتەوە.
ئاژانسی فەرمی حکومەتی ئێران(ئیرنا) ڕایگەیاند؛ حوسێن دێهقان لە سەر بانگهێشتی فەرمی وەزیری بەرگری عێڕاق سەردانی بەغدای کردووە و جگە لە وەزیری بەرگری عێڕاق لە گەڵ فوا مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراقیش کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئێران چەند ڕۆژ دوای سهردانی فواد مهعسوم سهرۆككۆماری عێراق بۆ ئێران دێت و لە گەڵ عهلی خامنهیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و حهسهن ڕۆحانی سهرۆك كۆماری ئەو وڵاتە کۆبۆوە.
