وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق: تیرۆرستانى داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى رومادى ده‌ستیان به‌ هه‌ڵهاتن كردووه‌

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق: تیرۆرستانى داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى رومادى ده‌ستیان به‌ هه‌ڵهاتن كردووه‌
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، چه‌كدارانی تیرۆرستى رێكخراوی داعش له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی شاری رومادی ده‌ستیان به‌ كشانه‌وه‌ و هه‌ڵهاتن كردووه‌. وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، فڕۆكه‌كانی سوپا له‌ هێرشێكى ئاسمانیدا، كاروانێكی چه‌كدارانی تیرۆرستى داعشیان له‌ نزیك ده‌ریاچه‌ی ره‌زازه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار به‌ سه‌ختى بۆردومان كردوو، هه‌روه‌ها شوێن و گردبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعشیان له‌ ناو رمادى بۆردومانكردوون و كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیانى گیانى و مادیان پێگه‌یشتووه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌شدا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان به‌ پشتیوانی فڕۆكه‌كانی سوپا هێرشێكی داعشیان له‌ ناوچه‌ی ته‌ئمیم له‌ رومادی تێكشكاندووه‌ و زیانێكی زۆریشیان پێگه‌یاندوون.هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كدا روونكراوه‌ته‌وه‌.

هێزی ئاسمانی عێراق له‌ نێوان میحوه‌ری ته‌له‌عفه‌ر و رومادی له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌حراوی بۆردوومانی كاروانێكی چه‌كدارانی تیرۆرستانى داعشیان كرد، بۆیه‌ به‌ هۆى هه‌موو ئه‌و بۆردومانانه‌، تیرۆرستانى داعش له‌ ئێستادا له‌ ناوچه‌كانى شارى رومادى هه‌ڵدێن و پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن.
Top