له رۆژهه‌ڵاتى فه‌لوجه 40 تیرۆرستى داعش كوژراون و برینداربوون
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا بڵاویكرده‌وه، له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی گه‌ڕمه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له رۆژهه‌ڵاتى فه‌لوجه ده‌ستیان پێكردووه، توانییان شكستێكی گه‌وره به تیرۆریستان بگه‌یێنن و توانیویانه 30 تیرۆریستى داعش بكوژن و 10ى دیكه‌ش بریندار بكه‌ن، هاوكات 10 شوێن و موڵگه‌ى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى داعشیانیش له‌ناو بردووه.
