عه‌بادی: ناهێڵین رومادی بكه‌وێته ده‌ستی داعش
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش هاتووه كه هێزه‌كانی سوپای عێراق و پۆلیسی ئیتیحادی و هۆزه‌كان به پاڵپشتی بۆردومانی ئاسمانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزهئاسمانیهكانی عێراق ئێستا خه‌ریكن بۆردومانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن و هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ش له گهرهكهكانیان روو به‌رووی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ده‌بنه‌وه . عبادی له وته‌یه‌كدا داوای له هه‌موو عێراقییه‌كان كرد كه له ژێر ئاڵای عێراق كۆببنه‌وه به‌مه‌ش هه‌موو ناكۆكییه‌كان ده‌توێنه‌وه . روونیشیكرده‌وه كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ده‌بینن كه چۆن سه‌ركه‌وتن له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانمان ته‌واو ده‌بێت .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه جۆبایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیداوه كه ئه‌مه‌ریكا په‌له ده‌كات له یارمه‌تیدانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق . به‌پێی راپۆرته‌كان چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش به سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی حكومی له‌ناوه‌راستی شاری رومادی به‌مه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌ی باڵه‌خانه‌كه كه‌وته ژێر ده‌ستیان كه فه‌رمانده‌ی پۆلیس و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئهنبارو دیوانی پارێزگا له خۆده‌گرێت
