وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا: له ئێستادا داعش له عێراق تواناى هێرشكردنى نه‌ماوه
ستیڤ وارن گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى ئه‌لحوڕه ته‌ئكیدى كرده‌وه، كه چه‌كدارانى تیرۆرستى داعش له ناوه‌كانى بێجى و شارى رومادى ده‌رده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ندێ كاتى پێویسته و جه‌ختشى له‌وه كرده‌وه، كه‌وا پێویسته هێزه‌كانى عێراق و پێشمه‌رگه و هۆزه‌كان، ناكۆكیه تایفیه‌كانیان وه‌لاوه نێنن و هه‌وڵى له‌ناوبردنى رێكخراوى تیرۆرستى داعش و ده‌ركردنى له عێراق بخه‌نه گه‌ر. وارن متمانه‌یى خۆشى له‌وه نیشاندا، كه هێزه‌كانى عێراق له یه‌كخستنى هه‌وڵه‌كانیان ده‌توانن رێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌ناو به‌رن.
