هێرشێکی دیکە بۆ سەر دامەزراوەکانی ئارامکۆی سعودیە
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە هێرش کرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە لە شاری جیزانی پایتەختی سعودیە و لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ ڕادەی زیانەکان دەکرێت.
ئەمین ناسر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆ مانگی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، هێرشە دووبارەبووەکان بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکەیان تێکداوە بەڵام کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کارکردن و دارایی نەبووە. پاڵاوگەی جیزان کە ڕۆژانە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو پرۆسێس دەکات، لە هێرشێکی یاخیبووانی حوسییەکانی یەمەن لە ٢٥ی ئابدا زیانیان پێگەیشت و داخرا، حوسییەکان لەو کاتەدا ڕایانگەیاندبوو کە دامەزراوەکانی ئارامکۆیان لە جیزان و یانبو کردۆتە ئامانج.
لە هەواڵێکی دیکەدا، بەرپرسانی سعودیە ڕایانگەیاندووە، لە شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی سعودیە لە ڕۆژی سێشەممە 8ی ئەیلول، لانیکەم 73 کەس برینداربوون، لە بەیاننامەیەکی هاوپەیمانی و فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانیدا ڕایگەیاندووە، حوسییەکان “دامەزراوە مەدەنی و ئابوورییەکان”یان لە شارەکانی ئەبها، جیزان، نەجران و خامیس موشەیت کردووەتە ئامانج.
گوڵان: سەردار خەلیل
