ئیدیعای کۆنترۆڵکردنی پێگەکانی ژێرزەمینیی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان
درەنگانی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 3ی ئەیلول، سوپای ئیسرائیل ئیدیعای کرد کە پێگە ژێرزەمینییەکانی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کۆنترۆڵ کردووە و پاککردنەوەی تونێلە ژێرزەمینییەکانی ناوچەی ستراتژیکی عەلی تاهریان تەواو کردووە.
تا ئێستا بەرپرسانی لوبنان و حزبوڵڵا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.
بەرزاییەکانی عەلی تاهر لە نزیک نەباتیە بە هۆی پێگەی بەرزیانەوە کە ڕووی لە بەشێکی زۆری ناوچەکە کردووە، بە شێوەیەکی ستراتیژی هەڵکەوتووە و لە چەند مانگی ڕابردوودا بووەتە خاڵێکی گەورەی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا.
ئەم ناوچەیە ساڵانێکە ناوچەیەکی سەرەکی ئۆپەراسیۆن و کایەی نفوزی حزبوڵڵا بووە و دەوترێت ئەو گروپە چەندین دامەزراوەی ژێرزەمینیان لەوێ دروستکردووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم ڕاپۆرتە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە و بەرپرسێکی کۆشکی سپی لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆیتەرزدا ڕایگەیاندووە کە “ئەم ئیدیعایە ڕاست نییە”.
گوڵان: سەردار خەلیل
