نەمسا حیجابی ئیسلامی بۆ کچانی خوار تەمەنی ١٤ ساڵ قەدەغە دەکات
لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە نەمسا، یاسای قەدەغەکردنی سەر داپۆشینی کچانی خوار تەمەنی ١٤ ساڵ لە قوتابخانەکاندا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
یاساکە باڵاپۆشی "ئیسلامی نەریتی" وەک حیجاب یان بورقا لە قوتابخانە حکومی و ئەهلییەکانی سەرتاسەری وڵات قەدەغە دەکات.
وەزیری یەکگرتنی کۆمەڵایەتی، لە پارتی کۆنەپەرستی گەل، دەڵێت باڵاپۆشی "نیشانەی ستەم و ئامرازێکە بۆ کۆنترۆڵکردنی کچان هەر لە سەرەتای تەمەنیانەوە."
بەڵام ڕەخنەگران دەڵێن: یاسا نوێیەکە سووتەمەنی هەستی دژە ئیسلامە و ڕەنگە نادەستووری بێت.
فەرەنسا ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لەبەرکردنی هەر هێمایەکی ئایینی قەدەغە کردووە کە سەرنجی قوتابخانەکان ڕابکێشێت، لەوانە باڵاپۆش و عەمامە و کیپا.
یاسای نەمسا جیاوازە لە یاسای فەرەنسا، چونکە بە تایبەتی ئەو باڵاپۆشانە دەکاتە ئامانج کە ژنانی موسڵمان لەبەری دەکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل
