هێرشێكی داعش بۆ سه‌ر شاری رومادی تێكشكێنرا
له‌و باره‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار سه‌باح كهرحووت رایگه‌یاند هێزه‌كانی ئه‌منی توانیان هێرشێكی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش بۆ سه‌ر شاری رومادی تێكبشكێنن و هه‌ر له باشووری رۆژئاوای ئه‌و شاره‌ش، ده سه‌ركرده‌ی رێكخراوكهشیان ده‌ستگیركرد.
به گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان چه‌كدارانی داعش به رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری چه‌كی قورسه‌وه، هه‌وڵیاندا له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر شاری رومادی.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ڕوونیشیكرده‌وه كه یه‌كه‌م هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر شاری رومادی له ناوچه‌ی ئه‌لبو فهراجهوه بوو كه ده‌كه‌وێته باشووری شاره‌كه و دووه‌م هێرشه‌كه‌ش له میحوه‌ری ناوچه‌ی فورسان بوو كه ده‌كه‌وێته باشوور رومادی، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌منی وهڵامیانیان دانه‌وه و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندووه.
