ئه‌میرێك و 12 چه‌كدارى تیرۆرستى داعش له ئه‌نبار كوژران
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له ناوچه‌ی هه‌یاكل و شاره‌دێی گه‌ره‌مه له رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی فه‌للوجه هێزه ئه‌منییه‌كان، توانیویانه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تێكبشكێنن و دوازده چه‌كداری تیرۆرستى سه‌ر به رێكخراوی داعش‌یش بكوژن، كه سێ له‌و كوژراوانه پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراویان به خۆیانه‌وه به‌ستبوو
بیستى دیكه‌ش بریندار بكه‌ن و ژماره‌یه‌ك بۆمبى چێنراویش پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه. هاوكات جومعه جومه‌یلى كه فه‌رمانده‌یه‌كى لیواى سى حه‌شدى شه‌عبى هۆزه‌كانى فه‌لوجه‌یه رایگه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌و لیوایه توانیویانه ئه‌میرێكى رێكخراوى تیرۆرستى داعش له ناوچه‌ى گه‌ره‌مه بكوژن كه به ئه‌بو عائیشه میسرى ناسراوبوو.
