سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته تاران
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی ئایاری 2015، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر بانگهێشتی هاوتا ئێرانیه‌كه‌ی حه‌سه‌ن روحانی، كه رۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی مه‌راسیمی پێشوازیكردن له‌سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌گه‌یشتنیشی سه‌رۆك كۆمار له فرۆكه‌خانه‌ی میهرئاباد، له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ره‌زا نیعمه‌ت زاده وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان و بازرگانی و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی ئێران و ئه‌ندامانی سلكی دیبلۆماسی ولاَتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و لێپرسراوی كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عیراق و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له هێزه سیاسیه‌كانی عیراق له تاران پێشوازی لێكرا.
له به‌رنامه‌ی كاری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراقدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران كۆده‌بێته‌وه و سه‌ردانی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری بالاَی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورا‌و شێخ هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و ولاَته و عه‌لی شمخانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران كۆده‌بێته‌وه.
وه‌فده‌كه‌ی عیراق پێكدێت له‌هه‌ریه‌ك له قوته‌یبه جبوری وه‌زیری ژینگه و ملاس محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری بازرگانی و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره راوێژكار و شاره‌زایان.
