١٠ کەس لە ھەڵھاتووەکانی زیندانی خاڵس دەستگیرکرانەوە

١٠ کەس لە ھەڵھاتووەکانی زیندانی خاڵس دەستگیرکرانەوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیالە ئاشکرای دەکات، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ١٠کەس لە بەندکراوە ھەڵھاتووەکانی گرتووخانەی خاڵس دەستگیرکراونەتەوە کە بەھۆی شەڕکردن لەگەڵ پۆلیسی بەندیخانەکە توانیان ھەڵبێن.

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، "سادق حوسێنی" لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، لە ماوەی ٤٨کاتژمێری رابردوودا، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری شارۆچکەی خاڵس لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان و گەڕەکەکانی شارۆچکەکە توانیویانە ١٠کەس لەو بەندکراوە ھەڵھاتووانە دەستگیر بکەن کە لە زیندانی پۆلیسی خاڵس ھەڵھاتبوون.

سادق حوسێنی، ئەوەش دەخاتەڕوو کە ھەوڵەکانی بۆ دەستگیرکردنەوەی ھەڵھاتووەکانی دیکە بەردەوامە.

رۆژی ھەینی رابردوو، ژمارەیەک لە بەندکراوەکانی بەندیخانەی پۆلیسی شارۆچکەی خاڵس لە سنووری پارێزگای دیالە، پاش ئەوەی بە رێککەوتن لە گەڵ چەند پۆلیسێکی بەندیخانەکە توانییان چەکیان دەستبکەوێت لەگەڵ پۆلسییەکانی ناو بەندیخانەکە شەڕیان کرد و لەو شەرەدا نزیکەی ٣٠بەندکراو و ژمارەیەک پۆلیس کوژران و ھەروەھا زیاتر لە ٣٠بەندکراوی دیکەش ھەڵھاتن کە زۆربەیان تیرۆریستی سەربه داعش و قاعیدەن
Top