عه‌لاوی داوای ئازادكردنی وه‌زیری به‌رگریی رژێمی به‌عس ده‌كات
له لێدوانێكدا عه‌للاوی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، داوای له سه‌رۆكوه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه، به‌ندكراوانی سه‌رده‌می رژێمی پێشوو ئازاد بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه كێش و قورسایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازیی و عه‌شایه‌ریان له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه.
عه‌للاوی گوتیشی: ده‌توانرێت له میانی ئازادكردنی ئه‌و به‌ندكراوانه، وره‌ی هاووڵاتییان له رووی ده‌روونی و سه‌ربازیی له‌شه‌ڕی دژی چه‌كدارانی داعش به‌رز ببێته‌وه و گرتنه به‌ری هه‌نگاوی ئازادكردنی ئه‌و به‌ندكراوانه، ده‌ستپێشخه‌ری و نیازپاكی حكوومه‌تی ئیتیحادی به‌ره‌و رێگه‌ی به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی ده‌رده‌كه‌وێت.
