داعش 6 پۆلیسى موسڵى گوله‌باران كرد

داعش 6 پۆلیسى موسڵى گوله‌باران كرد
رێكخراوى تیرۆریستى داعش شه‌ش پۆلیسى پارێزگاى موسڵ گوله‌باران ده‌كات .

له‌وباره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵیك چه‌كدارى رێكخراوى تیرۆریستى داعش شه‌ش پۆلیسى پارێزگاى نه‌ینه‌واى ده‌ستگیر كرد كه‌ یه‌كێكیان كارمه‌ندی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى ناوخۆیه‌ و گوله‌بارانیان كردن .

جێى باسه‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌ستیكردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى كارمه‌ندانى پۆلیسى موسڵ و له‌سێداره‌دانیان.
Top