تا ئێستا چوار پاسەوانی سەرۆک کۆمار بێسەروشوێنن

تا ئێستا چوار پاسەوانی سەرۆک کۆمار بێسەروشوێنن
چوار پاسەوانی سەرۆک کۆماری عێراق لە لەفەوجی یەکی لیوانی 2 سەرۆکایەتی کۆمار دوای گەڕانەوەیان لە بەغداوە بۆ خورماتوو بێ سەروو شوێنن”.
سەرچاوەیک لە خورماتوو ڕاگەیاند : دوێنی بەیانی سەعات 7 چوار پاسەوانی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەغداوە دەگەڕێنەوە بۆ خورماتوو بەڵام لە سنووری عوزێم بێسەرو شوێن کراون.
هەر بەپێ زانیاریەکانی ئەو سەرچاوەیە ئەو کەسانە لەکاتی گەڕانەوەیان لە بەغدا لە سنووری عوزێم لە دوێنی بەیانیوە بێسەروشوێنن”.
باسنیوز بۆ ئەم مەبەستە چەند جارێک پەیوەندی بە قایمقامی قەزای خورماتوو و نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەوە کرد بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەیان نەدایەوە.
کۆتای هەفتەی ڕابردوو 40 پاسەوانی سەرۆک کۆمار لە سنووری عوزێم سەڕەرای سوکایەتی پێکردنیان لەلایەنە چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە بەپێ بە درێژی 50 هەزار مەتر نێردرانەوە بۆ ماڵەوە, لە ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی کۆماریش ئەوە ڕاگەیەنرا کە ئەوانە پاسەوانی سەرۆک کۆمار نەبوون”.






















باسنیوز
Top