له گرتوخانه‌ی خالس له دیاله 40 به‌ندكراوی توندڕه‌و هه‌ڵاتن
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆى هێرشى گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌ى پۆلیسى خاڵس كه ژماره‌یه‌كى زۆر به‌ندكراوى تێدابوو، دواى ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كى چه‌ند كاتژمێرى گروپه چه‌كداره‌كان توانیان 40 به‌ندكراو له‌ده‌ست پۆلیس ده‌ربێنن كه به‌پێى مادده‌ى چوارى تیرۆر به‌ندكرابوون كه ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتنى هاوڵاتییانى سیڤیل. سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه پێشتر پلان بۆ هێرشه‌كه دانرابوو و له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان دا 30 به‌ندكراو و 5 پۆلیس كوژراون.
