له‌ ئه‌نبار خولێكی سه‌ربازی بۆ نزیكه‌ی 1000 كه‌س له‌ رۆڵه‌ی هۆزه‌ سونه‌كان كرایه‌وه‌

له‌ ئه‌نبار خولێكی سه‌ربازی بۆ نزیكه‌ی 1000 كه‌س له‌ رۆڵه‌ی هۆزه‌ سونه‌كان كرایه‌وه‌
نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له‌ هۆزه‌ سوننه‌كان له‌ پارێزگای ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق به‌شداری خولێكی مه‌شقپێكردن له‌ ناو هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن ، بۆ شه‌ركردن دژ به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ پارێزگاكه‌یان . نوێنه‌ری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش بۆ هیزه‌كانی حشدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م مه‌شقه‌ سه‌ربازییه‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌ و ئه‌م هۆزانه‌ش به‌ چه‌كی پێشكه‌وتوو پڕ چه‌ك ده‌كرێن .

صوهه‌یب راوی پارێزگاری ئه‌نبار له‌ میانه‌ی ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی خوله‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م وڵاته‌مان كه‌وتۆته‌ ده‌ستی تاوانباران بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ شه‌ڕ ئه‌م شوێنانه‌ رزگار بكه‌ین كه‌ كه‌وتۆته‌ ژێر ده‌ست تیرۆریستان و تاوانباران . روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌مڕۆ بكرێته‌ شۆرشێك دژ به‌ تیرۆریستانی داعش .
Top