وەزارەتی ناوخۆی عێراق: 40 زیندانی لە بەندیخانەی خاڵس هەڵهاتن

 وەزارەتی ناوخۆی عێراق: 40 زیندانی لە بەندیخانەی خاڵس هەڵهاتن
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند لە رووداوەکانی بەندیخانەی بنکەی پۆلیسی شارۆچکەی خاڵس لە پارێزگای دیالە نزیکەی 40 زیندانی هەڵهاتن، کە نۆیان "تیرۆریستن".

عەمید سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند:"دوێنێ هەینی هەوڵێکی هەڵهاتن لە نێو بەندیخانەی پۆلیسی شارۆچکەی خاڵس روویداو لە ئەنجامی بردنی چەکی پۆلیسێک لەلایەن زیندانییەکەوە، لە ئاکامدا پۆلیسی خاوەن چەکەکە و چەند کەسێکی دیکە لە نێو بنکەی پۆلیسی خاڵس کوژران و شەڕ و پێکدادان لە نێو بنکەکە سەریهەڵدا".

عەمید سەعد مەعەن گوتیشی "دەرئەنجامی ئەو رووداوە نزیکەی 40 زیندانی لە بنکەی پۆلیسی خاڵس هەڵهاتن، کە نۆیان بە تۆمەتی تیرۆر سزادراون، بەڵام دواتر 30 لە هەڵهاتووەکان کوژران و6 دیکەشیان دەستگیرکراونەوە، جگە لە کوژرانی 6 پۆلیس".

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەشی کرد کە "هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی راودونان و گەڕان بە دوای هەڵهاتووەکانن".








رووداو
Top