داعش جله‌ پرته‌قاڵییه‌كانی‌ گۆڕینی‌ به‌شین

 داعش  جله‌ پرته‌قاڵییه‌كانی‌ گۆڕینی‌ به‌شین
رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ سه‌ر تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ (تویته‌ر)، وێنه‌ی‌ گولـله‌بارانكردنی‌ 10 كه‌سی‌ له‌ عیراق بڵاوكرده‌وه‌.
ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریسته‌ كه‌ پێشتر جلی‌ پرته‌قاڵی‌ ده‌كرده‌ به‌ری‌ دیله‌كان، له‌مجاره‌دا قوربانییه‌كانی‌ ناچار كرد جلی‌ شین بپۆشن.

وێنه‌ی‌ گولـله‌بارانكردنی‌ ئه‌و 10 كه‌سه‌ له‌سه‌ر په‌یجی‌ ولایه‌تی‌ باكووری‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌سه‌ر تۆڕی‌ تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و به‌پێی‌ په‌یجه‌كه‌ش بێت، له‌نێوان كوژراوه‌كاندا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ ناوچه‌ی‌ سه‌ده‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ به‌غدای‌ تێدایه‌.




















خەندان
Top