له قه‌زای (خاڵس) ژماره‌یه‌ك به‌ندكراو كوژران
به ووته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، شه‌وی رابردوو شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له قه‌زای (خاڵس) ی سه‌ر به پارێزگای دیاله سه‌ریهه‌ڵداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كاتی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا، دانیشتوانی قه‌زاكه به‌چه‌ك و پێدوایستی سه‌ربازییه‌وه هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیسیان كردووه، ڕوبه‌ڕووی چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك زیندانیان كوشتووه كه هه‌وڵی ڕاكردنیان داوه.
به ووته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و زیندانیانه‌ی هه‌وڵی ڕاكردنیان داوه، پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بهتومهتی به‌شداریكردن و ئه‌نجامدانی په‌لاماری تیرۆریستی ده‌ستگیركراون.
خەندان
