عەبادی ئەفسەرێكی سوننە بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین دادەمەزرێنێ
دوای گواستنەوەی فەریق عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین بۆ وەزارەتی بەرگری، حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی دامەزراندنی لیوا جومعە عناد جبوری بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین دەركرد.
جبووری، یەكەم ئەفسەری سوننەی پارێزگای سەڵاحەددینە پۆستێكی باڵای سەربازی لە وەزارەتی بەرگری عێراق وەردەگرێت، كە پێشتر ئەو پۆستە بەدەست ئەفسەرانی دەرەوەی پارێزگاكەوە بووە.
لیوا جومعە عناد جبوری، خەڵكی شارۆچكەی شەرگاتی باكووری شاری تكریتەو لە سوپای پێشووی عێراق ئەفسەر بووە و دوای ساڵی 2003 لە هێزەكانی سنوور كاریكردووەو دواتریش پۆستی فەرماندەی پۆلیسی سەڵاحەددینی وەرگرتوە، ئەفسەری روكن بووە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان.
مەبەست لەو بڕیارەی عەبادی هەوڵێكە بۆ بەشداریپێكردنی ئەفسەرانی سوننە لە پۆستە سەربازییە باڵاكان، كە لە سەردەمی حوكمڕانی نووری مالیكی تەنها بۆ شیعەكان قۆرغ كرابوو.
رووداو
