مۆڵەتی پێنج رۆژ دراوەتە رۆژنامەنووسان تۆبە بكەن
بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ مۆڵەتی 5 رۆژیان داوەتە گشت رۆژنامەنووسان تا خۆیان رادەستی ئەوان بكەن و تۆبە بكەن، هەروەها دەبێ پەڕاوی تۆبەكانیشیان ئەمڕۆ لە رێگەی مزگەوتەكانەوە وەربگرن".
