مۆڵەتی پێنج رۆژ دراوەتە رۆژنامەنووسان تۆبە بكەن

 مۆڵەتی پێنج رۆژ دراوەتە رۆژنامەنووسان تۆبە بكەن
بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش مۆڵەتی پێنج رۆژیان داوەتە رۆژنامەنووسان تا تۆبە بكەن.
بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ مۆڵەتی 5 رۆژیان داوەتە گشت رۆژنامەنووسان تا خۆیان رادەستی ئەوان بكەن و تۆبە بكەن، هەروەها دەبێ پەڕاوی تۆبەكانیشیان ئەمڕۆ لە رێگەی مزگەوتەكانەوە وەربگرن".
Top