پێنتاگۆن : شه‌ڕى پاڵاوگه‌ى بێجى له عێراق به ئاراسته‌یه‌كى هه‌ڵه‌دا ده‌ڕوات
گوته‌بێژى پێنتاگۆن ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه پاڵاوگه‌ى بێجى له ئێستادا كار ناكات و دیاریش نییه كه ئایا داعش سود له‌و پاڵاوگه‌یه وه‌رده‌گرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر بتوانێت ده‌ستیشى به‌سه‌درا بگرێت ، ستیڤ وارن ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه بێجى ده‌روازه‌یه‌كه بۆ موسڵ و گرتنه‌وه‌ى موسڵیش به بێ بێجى، كارێكى سه‌خت ده‌بێت نه‌ك كارێكى مه‌حاڵ . جێى باسه تیرۆریستانى داعش به‌شى زۆرى پاڵاوگه‌ى بێجییان داگیر كردووه كه گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ى نه‌وتى عێراقه و شه‌ڕى هێزه‌كانى عێراقیش بۆ رزگاركردنى بێجى له ده‌ستى داعش به‌رده‌وامه .
