لەموسڵ داعش ژمارەیەک ھاووڵاتی سڤیل گوللەباران دەکات
سەعید مەموزینی کارگێری لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لەسەنتەری پارێزگەی موسڵ داعش ٧ ھاووڵاتی مەدەنیی گوللەباران کردووە.
ئەوەشی خستەروو، ھۆکارەکانی گوللەباران کردنیان لەبەر ئەوە بووە ئامادە نەبونە پابەندی بڕیارەکانی داعش ببن بەوەی ببنە چەکداری ئەو رێکخراوە.
