هێزێكی پشتیوانى گه‌یشته بێجی
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانى پۆلیسى عێراق ئاشكرایكرد، هێزێكی زرێپۆشی سه‌ر به پۆلیسی فیدراڵی و چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ربازی و یه‌كه‌كانی جوندی ئیمام، بۆ پاڵپشتیكردن له هێزه عێراقییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شارۆچكه‌ی بێجی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، بۆ كۆمه‌كیكردنی ئه‌و هێزانه‌ی له نێوان ته‌ل جراد و ئه‌و رێگایه‌ی ده‌چێته پاڵاوگه‌كانی بێجی جێگیركراون، به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌وناوچانه له چه‌كدارانی داعش.
به‌یزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، فڕۆكه‌كانی سه‌ر به سوپا بۆ رۆژی دووه‌م به‌رده‌وامن له بۆردوومانكردنی چه‌كدارانی داعش، له ناوچه‌كانی پاڵاوگه‌ی بێجی و ده‌ورووبه‌ری.
