هه‌نگاریا 150 سه‌رباز ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و له كۆنگره‌ییه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سازیان كرد هات و له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كدا سه‌ره‌تا زیگارتۆ گوتی: عێراق رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگییه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه كه ئه‌ویش شه‌ڕی چه‌كدارانی داعشه و ده‌بێت هه‌مووان پێكه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌نگه ببینه‌وه و به‌یه‌كه‌وه شه‌ڕی چه‌كدارانی داعش بكه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه سه‌دو په‌نجا سه‌رباز ره‌وانه‌ی عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی عێراق بكه‌ن و پشتیوانیشیان پێشكه‌ش بكه‌ن. له مانگی ئابی داهاتوو، ئه‌و سه‌دو په‌نجا سه‌ربازی سوپای هه‌نگاریا ده‌گه‌نه عێراق.
