هاوپه‌یمانان 22 هێرشی دیكه‌یان كرده سه‌ر داعش
هێزى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌و 22 هێرشه، شوێن و ئامانجه‌كانى تیرۆرستانى داعش له نزیك شارى فه‌لوجه و بێجى و شنگال به چڕى كه‌وتنه به‌ر بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر له ئاكامى ئه‌و هێرشانه، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستى داعش كوژراون و برینداربوونه و یه‌كه‌كانى ته‌كنیكى و هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى تیرۆریستانى داعش له‌و ناوچانه تێكشكێنراون و وێرانبوون.
