وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا: جارێ فڕۆكه‌ی ئێف 16به‌ به‌غدا ناده‌ین

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا: جارێ فڕۆكه‌ی ئێف 16به‌ به‌غدا ناده‌ین
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ عێراق له‌ ئێستادا تێیكه‌وتووه‌، ناكرێت فڕۆكه‌ی سه‌ربازی ئێف شازده‌ به‌ عێراق بدرێت. ئه‌لیسا سمیس گوته‌بێژی پنتاگۆن له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بۆ پێدانی ئه‌و فڕۆكانه‌ پێویسته‌ باردۆخه‌كه‌ به‌باشی روون بێت، هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بكرێت له‌چۆنیه‌تی پاراستن و هێنان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌.

سمیس گوتیشى: فڕۆكه‌كانی عێراق له‌جۆری ئێف شازده‌ هێشتا له‌بنكه‌ی سه‌ربازی فۆرت وورت كاری به‌رهه‌مهێنانیان بۆ ده‌كرێت و فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش مه‌شقی تایبه‌ت وه‌رده‌گرن. به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا عێراق هه‌ژده‌ فڕۆكه‌ی ئێف شازده‌ به‌ نرخی نۆ ملیار و سه‌د ملیۆن دۆلار له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كڕێت. بڕیاربوو له‌ ساڵی دووهه‌زارو دوازده‌ فڕۆكه‌كان راده‌ستی به‌به‌غدا بكرێن، به‌ڵام ئه‌مریكا تائێستا دوایخستووه‌.
Top