داعش 1000 منداڵى موسڵى بردووه‌ته ریزه‌كانییه‌وه
فازڵ غه‌ڕاوی ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له مانگی تشرینی یه‌كه‌م تاوه‌كو ئێستا، زیاتر له هه‌زار منداڵی به‌سه‌ربازكردووه بۆ ئه‌وه‌ی تاوانیان پێ ئه‌نجام بده‌ن.
غه‌ڕاوی له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چه‌ته‌كانی داعش له میانی كردنه‌وه‌ی په‌یمانگه‌یه‌ك تایبه‌ت به خوێندنی بیری توندڕه‌وه‌ی رێكخراوی داعش، بیر و هۆشی ئه‌و منداڵانه‌یان شوشتووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش له بواری ئه‌شكه‌نجه‌دان و كاری توندوتیژی. به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌ندامی كۆمیسیۆنه‌كه كه له به‌یاننامه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، به‌شێك له‌و منداڵانه‌ی كه رێكخراوی داعش كردوویاننه چه‌كداری خۆی هه‌ندێ له كرده‌وه‌كانی تیرۆریستی چی به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بێت یان به چاندنی بۆمب ئه‌نجامیان داوه.
فازل غه‌ڕاوی له به‌یاننامه‌كه‌دا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی كرد هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی تاوانی منداڵان كه پێشێلكاری مه‌ترسی بۆ مافه‌كانی ئه‌و چینه داده‌نرێت بخه‌نه‌گه‌ڕ ئه‌وه‌یش له رێگه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی به‌سه‌ربازكردنی منداڵان.
هاوكات به‌رپرسێك له ناو پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ئێستا له‌و پارێزگه‌یه كۆده‌نگییه‌ك له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه بۆ ئیدانه‌كردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی چه‌كدارانی داعش هاتووه‌ته ئاراوه.
