تیرۆریستانى داعش ناوچه‌كانی ستراتیژیی نزیك شاری به‌غدايان كۆنترۆڵ كرد
ئه‌فسه‌ره‌كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتى: چه‌كدارانی تیرۆریستانى داعش، توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر بینایه‌كی كارگه‌ی عێراقی و ناوچه‌كانی سكه‌ت ئه‌لحه‌دید و پردی ئه‌لبوتایه له ناحیه‌ی ئه‌لنه‌سر و وه‌سه‌لام سه‌ربه قه‌زای ئه‌بو غرێب نزیك له شاری به‌غدا بگرن.
ئه‌فسه‌ره‌كه روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ناوچانه كه تازه تیرۆرستانى داعش كۆنترۆڵیان كردوه، له به‌ره‌ی رۆژئاوا، پشتێنه‌ی شاری به‌غدان.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه ئاشكرای كرد، پێشڕه‌ویی و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه، پاش شه‌ڕێكی سه‌خت هات كه له نێوان هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كداره‌كانی داعش رووی دا كه له‌و شه‌ڕه‌دا چه‌كدارانی داعش، یازده ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و ژماره‌یه‌ك هێرشی خۆكوژییان دژ به هێزه‌كانی عێراق به‌كار هێنا كه به‌و شێوه‌یه چه‌كداره‌كانی داعش توانیان به‌ره‌و هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی پێشڕه‌ویی بكه‌ن و هێزه‌كانی سوپا و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر به هێرش و پێشڕه‌وییه‌كانی چه‌كدارانی داعش هه‌ڵهاتن و پاشان ناوچه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كۆنترۆڵ كرا.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره باس له‌وه‌ش ده‌كات، شه‌ڕ له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وامه و پاش ئه‌وه‌ی هێزی پشتیوانی له شاری به‌غداوه گه‌یشته هێزه‌كانی عێراق كه ئێستا هه‌وڵی گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كان ده‌ده‌ن.
ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر شاری به‌غدا، چونكه ئه‌و ناوچانه كه له له رۆژئاواوه له به‌رده‌م هاتنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناو شاری به‌غدا ماوه ناوچه‌كانی "ناحیه‌ی زاری و نمره سانییه و گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێب و شوهه‌دا و ئه‌بومنیسیره كه سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه عه‌ره‌بی سوننه تێدا نیشته‌جێن.
