كورد لە بەغدا هاوپەیمانێتییەكی سیاسی راگەیاند

كورد لە بەغدا هاوپەیمانێتییەكی سیاسی راگەیاند
فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانێتییەكی راگەیاند.

دوای ساڵێك كاركردن بەشێوەی 5 فراكسیۆنی جیاواز، هەریەك لە فراكسیۆنەكانی (پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان) لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی یەكشەممە 3ی ئایاری 2015، واژۆیان لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانییەك بە ناونیشانی (هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانییەكان) كرد.

د.موسەننا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" ئەمڕۆ نوێنەری هەر 5 فراكسیۆنەكە لە بەغدا رێككەوتین لە سەر دروستكردنی فراكسیۆنێكی كوردستانی هاوبەش، بە ناوی (هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانییەكان) كە بە عەرەبییەكەى دەبێتە (ائتلاف كتل كردستانیە)".

موسەننا ئەمین هەروەها گوتی:" ئەو هاوپەیمانێتییە پەیڕەوێكی ناوخۆی دەبێت بۆ دەستنیشانكردنی دەستەی سەرۆكایەتیی هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و لە دانیشتنەكانی داهاتوو ئامادەدەكرێت، بڕیارە نوێنەری هەر 5 فراكسیۆنەكە راوێژ بە مەكتەبی سیاسی حیزبەكانیان بكەن و پاشان بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو پرسە بدەن".































رووداو
Top