سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو كه شه‌وی رابردوو له نزیك چێشتخانه‌یه‌ك و وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی له گه‌ره‌كی كه‌راده كه ناوچه‌یه‌كه زۆرینه‌ی شیعه نشینه روویدا ، 16 كه‌س كوژران و 40ی دیكه بریندار بوون . ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له كاتێكدا بوو كه قه‌ره‌بالغیه‌كی زۆر له به‌رده‌م چێشتحانهكه هه‌بوو روویداوه و ئه‌م هێرشه‌ش به هێرشێكی خوێناوی داده‌نرێت كه له‌مساڵدا روویداوه .
له‌لایه‌كی دیكه له پارێزگای ئه‌نبار به‌لایه‌نی كه‌م دوازده سه‌ربازی عێراقی و هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی كوژران به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی كه بنكه‌یه‌كی مه‌شقی كرده ئامانج .