عه‌بادى ده‌ستتێوه‌ردانى ئه‌مریكا بۆ ناو كاروبارى عێراق ره‌ت ده‌كاته‌وه
نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆكوه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییدا عه‌بادى له‌گه‌ڵ بایدن به گشتى دۆخى سیاسى و ئه‌منى و دوایین پێشهاتى رووداوه‌كانى سه‌ر ئه‌رزى واقعیان تاوتوێ كردووه.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیران داواى له جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كردووه كه پابه‌ندى رێزگرتن و پاراستنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق بێت و ده‌ست له كاوربارهكهشى وه‌رنه‌ده‌ن. وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، عه‌بادى بۆ بایدن ته‌ئكیدى كردووه‌ته‌وه، كه عێراق هه‌موو ئه‌و پڕۆژه یاسایانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ده‌بێته هۆى لاوازبوون و به‌زاندنى سه‌روه‌رى نیشتمانى وڵات.
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه، له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، بایدن پابه‌ندبوونى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌منى ستراتیژى درێژخایه‌ن به‌رامبه‌ر به سه‌روه‌رى خاكى عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه، كه هاوكاریی سه‌ربازى واشنتۆن بۆ به‌غدا له شه‌ڕى دژى چه‌كدارانى داعش به‌شێك ده‌بێت له داواكارییه‌كانى حكوومه‌تى عێراق.
