به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى پۆلیسى عێراق، له ئاكامى هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو له ناوه‌ڕاستی موسڵ، سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوى تیرۆرستى داعش كوژرا. سه‌رچاوه‌كه كه ناوى ئاشكرا نه‌كرد رایگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستى شارى موسڵ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر كاروانێكی چه‌كدارانی تیرۆرستى داعش و له ئاكامدا سه‌ركرده‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش به ناوی سه‌رحان سابر ئیسماعیل كوژراوه.
له ناو مانگى رابردووش، هێزێكی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی ئازاد له ناوچه‌ی فه‌یسه‌ڵیه له ناوه‌ڕاستی شاری موسڵ، ده‌ستڕێژی گوله‌یان له ویسام كه‌نعان، یاریده‌ده‌ری سه‌ربازی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كردووه‌و له ئاكامدا كوژراوه.