مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كه‌كان پرۆژه بڕیاری كۆنگرێس بۆ پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌و هۆزه‌كانی سوننه ره‌تده‌كاته‌وه. عه‌بدوله‌مه‌هدی كه‌ربه‌لائی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی پرۆژه بڕیاری كۆنگرێسی ئه‌مریكا كرد سه‌باره‌ت پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هۆزه‌كانی سوننه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی به‌غدا، كه‌ربه‌لاى به ناو سیستانى ئه‌و پڕۆژه بڕیاره‌ى ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه مایه‌ی قبوڵكردن نیه چونكه سه‌روه‌ری عێراق پێشێل ده‌كات.
نوێنه‌ره‌كه‌ى سیستانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، پێویسته هه‌ماهه‌نگی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بكرێت بۆ پاراستنی یه‌كریزی وڵات و جه‌ختشى كرده‌وه، كه‌وا گرنگه یه‌كده‌نگی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق كرد بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئاسته‌نگیه‌كان.