هادی عامری: حه‌شدی شه‌عبی مۆڵه‌ت له‌كه‌س وه‌رناگرێت
عامری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه بارودۆخی ئه‌منی دووچاری راڕوخان ببێت و به‌دووریشی زانی شاری رومادی بكه‌وێته ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، جه‌ختیشی له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی رزگاركردنی شاره‌كه‌كه كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیش، هادی عامری وتی: "ده‌ستپێكردن و ده‌ره‌نجامی ئۆپراسیۆنه‌كان راناگه‌یه‌نن چونكه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما سه‌ربازییه‌كانه، به‌ڵام له هه‌ندێك كاتدا بۆ رێخۆشكه‌رن بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی مه‌ده‌نییه‌كان له ناوچه‌كانیان، ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كان راده‌گه‌یه‌نن".
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در وتیشی: "حه‌شدی شه‌عبی مۆڵه‌ت له‌كه‌س وه‌رناگرێت بۆ چوونه ناو ئه‌نبار، چونكه فه‌توای مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی رۆنه كه ده‌بێت هه‌موو ناوچه‌كانی عیراق به‌بێ جیاوازیی له تیرۆریستانی داعش پاكبكرێنه‌وه و رزگاربكرێن".
هه‌فته‌ی رابردوو رێكخراوی به‌در رایگه‌یاند، بیابانی ئه‌نبار بۆ تیرۆریسیتانی داعش ده‌كه‌نه گۆڕستان گه‌ر بیر له نزیكبوونه‌وه له شاری كه‌ربه‌لا بكه‌نه‌وه، ئاماژه‌ی به بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش كرد له ناوچه‌كانی نخێب و هه‌باریه و ره‌حالیه له ئه‌نبار.
خەندان
