وەزارەتی بەرگریی عێراق كۆنتڕۆڵكردنەوەی "رێگەيەكى گرنگ" رادەگەیێنێت
وەزارەتی بەرگریی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "هێزێكی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی تایبەت، بەپاڵپشتی هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی توانییان ئەو هێڵە زەمینییەی ناوچەكانی دۆر سیكەك، ئەلبۆجەڕادو پاڵاوگەی بێجی بەیەكەوە دەبەستێتەوە كۆنتڕۆڵی بكەن".
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، کە هاوكات هێزێكی دیكەی سەر بە ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین هەڵمەتێكی سەربازییان لە ناوچەكانی دەوروبەری تەل ئەلبۆجەڕاد و شارۆچكەی بێجی ئەنجامداوەو لە ئاكامدا 3 چەكداری داعش كوژراون.
رووداو
