هاوپه‌یمانان 20 هێرشى ئاسمانیی دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر داعش

هاوپه‌یمانان 20 هێرشى ئاسمانیی دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر داعش
فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان 20 هێرشى ئاسمانیان دژى تیرۆریستانى داعش له‌ عێراق و سووریا ئه‌نجامدا.

سوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌ جیا چوار هێرشى ئاسمانیان دژى تیرۆریستانى داعش له‌ سووریا و 16ى دیكه‌شیان له‌ ناوچه‌كانى عێراق ئه‌نجامدا كه‌ تێدا شوێن و موڵگه‌كانى تیرۆریستانى داعش بۆردومانكرا.

به‌پێى زانیاریه‌كانى ناو به‌یاننامه‌كه‌، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ چوار هێرشه‌ ئاسمانیه‌كه‌یاندا له‌ سووریا، شوێنه‌كانى تیرۆریستانى داعشیان له‌ نزیك حه‌سه‌كه‌ بۆردومانكردن و كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیانى گیانى و ماده‌ى به‌و تیرۆریستانه‌ گه‌یشتووه‌.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ 16 هێرشه‌كه‌ى دیكه‌ش له‌ عێراق، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان، ئامانج و شوێنه‌كانى تیرۆریستانى داعشیان له‌ نزیك حه‌ویجه‌ و بێجى و فه‌لوجه‌ و رومادى و شنگال و ته‌لعفه‌ر بۆردومانكردن كه‌ له‌ ئاكامدا ژماره‌یه‌ك له‌و تیرۆریستانه‌ كوژران و برینداربوونه‌ و زیانى مادیشیان پێگه‌یشتووه‌.
Top