له‌ رومادى 30 تیرۆریستى داعش كوژران

له‌ رومادى 30 تیرۆریستى داعش كوژران
پاش ئه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش به‌ پلانێك هه‌وڵیاندا له‌ ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خالیدییه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری رومادی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ، به‌ڵام له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای عێراق هێرشه‌كه‌یان تێكشكێندراوه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌و تیرۆریستانه‌ش كوژران.

عه‌بد ئیبراهیم ئه‌لفه‌هداوی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شارۆچكه‌ی خالیدییه‌ ئاشكرایكرد، تیرۆریستانى داعش پلانیان هه‌بوو هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ بنكه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی سه‌ر به‌و شارۆچكه‌یه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای عێراق هێرشه‌كه‌یان تێكشكێندراوه‌.

ئه‌لفه‌هداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئه‌نجامی تێكشكاندنی پلانی هێرشكردنه‌كه‌شدا 30 تیرۆریستى داعش كوژراون، له‌ نێویشیاندا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه‌ هه‌ن.
Top