هه‌ڕه‌شه له حكوومه‌تى عه‌بادى ده‌كرێت
به‌پێى هه‌واڵى ئاژانسه عێراقییه‌كان لیستى سه‌در و به‌شێك له ئه‌ندامانى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانیان ده‌كه‌ن له حكوومه‌تى عێراق و داوایان له “حه‌یده‌ر عه‌بادى” سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووه كه ده‌بێت به مه‌رجه‌كانیان ڕ‌ازى بێت ئه‌وانیش دابه‌شكردنى پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان له عێراق و به‌شدارى كردنى حه‌شدى شه‌عبى له ڕزگاركردنى موسڵ، چونكه پێشووتر عه‌بادى ڕایگه‌یاند بوو كه حه‌شدى شه‌عبى له ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵ به‌شدارى ناكات.
ئه‌م ههرهشانهى ده‌وڵه‌تى یاسا له كاتێكدایه گرفتى نێوان مالیكى و عه‌بادى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى به‌نداوى (سه‌رسار)قوڵتر بوه‌ته‌وه و لایه‌نگرانى مالیكى و به‌شێك له ئه‌ندامانى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌ڵمه‌تێكى ڕاگه‌یاندنیان له‌و باره‌وه ده‌ست پێكردووه و ئه‌مڕۆش (28/4/2015)عه‌بادى بانگێشتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرا.
