ئه‌میرێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانی داعش لە موسڵ كوژرا

ئه‌میرێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانی داعش لە موسڵ كوژرا
ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ره‌كی "باب البیض"ی شاری موسڵ ئه‌میرێكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش کەوتە بەر دەستدرێژی گولـلەی چەند چەکدارێکی نەناسراو و کوژرا.

سه‌عید مه‌موزینی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی چوارده‌ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ ئه‌میریكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ناوی " ئه‌بو هه‌مزه‌ ئه‌ڵمانی" له‌ گه‌ره‌كی (باب البیچ) له‌ لای چه‌پی شاری موسڵ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراو كوژرا.
Top