هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى 31 هێرشى دیكه‌ى ئاسمانیى كرده‌ سه‌ر داعش له‌ عێراق و سووریا

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى 31 هێرشى دیكه‌ى ئاسمانیى كرده‌ سه‌ر داعش له‌ عێراق و سووریا
فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو سى و یه‌ك هێرشى ئاسمانیان دژى تیرۆریستانى رێكخراوى داعش له‌ عێراق و سووریا ئه‌نجامداون.

سوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌ به‌یانى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو تا به‌یانى دوێنێ دووشه‌ممه‌، فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان پێنج هێرشى ئاسمان له‌ سووریا و بیست و شه‌شى دیكه‌یان له‌ عێراق دژى تیرۆریستانى داعش ئه‌نجامداوه‌.

وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ پێنج هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان له‌ سووریا، فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان ئامانجه‌كانى تیرۆریستانى داعشیان له‌ كۆبانێ و نزیك حه‌سه‌كه‌ بۆردومانكرد كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ یه‌كه‌ى ته‌كتیكى و چه‌ند شوێنێكى موشه‌ك هاویشتنى تیرۆریستانى داعش وێران كران.

هه‌ر به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌، له‌ 26 هێرشه‌كه‌ى دیكه‌ له‌ عێراق، شوێن و پێگه‌ى تیرۆریستانى داعش له‌ نزیك بێجى و فه‌لوجه‌ و نزیك بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نبار و مووسڵ و رومادى و ته‌له‌عفه‌ر بۆردومان كران و له‌ ئاكامیشدا، زیانى گیانى و ماده‌ى به‌ تیرۆریستانى داعش گه‌یشتووه‌.
Top