داعش كاتی بانگه‌كانیشی گۆڕی
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاری موسڵ به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێڕی ڕاگه‌یاند؛ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش فەرمانیکردووە هه‌موو كاتژمێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان لە مزگه‌وته‌كان هەڵبگیرێنەوەو بۆ زانینی كاتی بانگ و نوێژ، دەبێت پشت بە سه‌یركردنی مانگ و خۆر ببەسترێت.
بە گوتەی سەرچاوەی هەواڵەکە، ئەو بڕیارەی گرووپی تیرۆریستی داعش دڵگرانی و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی شاری موسڵی لێکەوتۆتەوە و دەڵێن ئەو بڕیارە پێویستی بە زانایانی فه‌له‌كناسییە.
