خشته‌یه‌كى نوێ بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق داده‌نرێت..تا مانگى 8 ته‌واو بێت
(سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یى ) ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "به‌پێى یاساكانى ڕاژه‌ى شارستانى فه‌رمانبه‌ران كه خشته‌ى مووچه‌ى تێدایه له لیژنه‌ى دارایى كار له‌سه‌ر ئه‌و خشته‌یه ده‌كرێت و ئێستا وه‌كو پرۆژه‌یه‌كه له‌لامان بۆ ئه‌وه‌ى گۆرانكارى له سه‌رجه‌م مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق بكه‌ین.
(سلێڤانه‌یى) گوتیشى: "ئه‌و پرۆژه‌یه زۆر گرنگه و خزمه‌تێكى زۆرى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات چونكه له‌لایه‌ن كه‌سانى شاره‌زاو پسپۆر له بوارى دارایى ئاماده‌ده‌كرێت و هه‌وڵى ته‌واویش ده‌ده‌ین سیسته‌مێكى نوێ و پێشكه‌وتوو له خشته‌ى نوێى مووچه به‌كاربهێنین و مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تى فه‌رمانبه‌رانیش زیاد بكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق زیاتر گوتى: "هه‌فته‌ى ڕابرد گفتووگۆمان له‌باره‌یه‌وه كردووه‌و دواى ته‌واو بوونیشى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ڕاده‌ستى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ند كردنى و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ لیژنه‌كه‌مان و دواتر ده‌چێت بۆ په‌ڕله‌مان كه پێشبینى ده‌كه‌م تا مانگى 8 ـى ئه‌مساڵ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه ته‌واو بێت.
