دەڵێ ڕووداوەکەی سەرسار ڕاست نییە.. عەبادی دەچێتە پەرلەمانی عێراق
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستانی (بەنگیم مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بڕیارە سەعات ١٠ـی ئەم بەیانییە پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و، سەرۆکوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی)ـیش لەبارەی پرسی ئەمنی و بەتایبەت رووداوەکەی چەند ڕۆژی رابردووی سەرسارەوە ئامادەی دانیشتنەکە بێت.
لای خۆشیەوە پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتی کوردستان(ئەشواق جاف) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی، بڕیار بوو دوێنی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەبارەی رووداوەکەی سەرسارەوە، کە ١٤٠کەس تێیدا کوژراون بانگھێشت بکرێت، چونکە ئەو رەتی کرووەدتەوە کە ئەو ڤیدیۆەی لەبارەی ئەو رووداوەوە بڵاو کراوەتەوە راست بێت.
ڤیدیۆکە باس لەوە دەکات کە ئەوان گەمارۆ دراون و کەس بەھانایانەوە نەچووە، بۆیە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران لەسەر داوای خۆی بۆ ئەمڕ دواخراوە و، هەڵبەت (عەبادی) خۆی داوای کردووە بێتە پەرلەمان و روونکردنەوە بدات، دیارە مەبەستێتی لەبارەی مەلەفی ئەمنی و راستییەکانی ڕووداوەکەی سەرسارەوە، زانیاری بدات.
وەها بڕیارە هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، چهند پڕۆژهیاسایهكى گرینگ کاریان لەسەر بکرێ، خستهرووى بڕیارهكانى دادگاى فیدڕاڵ، ڕاپۆرتى وهرزى حهج، ژمێریاریی كۆتایى كۆمارى عێراق له ساڵى 2005-2006 دەخرێنە بەر باس.
