داعش شێوازێكی‌ تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پاره‌ ده‌گرێته‌به‌ر

داعش شێوازێكی‌ تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پاره‌ ده‌گرێته‌به‌ر
رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش شێوازێكی‌ تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پاره‌ ده‌گرێته‌به‌ر و له‌ شاری‌ موسڵ 100 كه‌سی‌ ئازاد كرد كه‌ بۆ ئازادكردنی‌ هه‌ر كه‌سێك بڕی‌ دوو ملیۆن دیناری‌ وه‌رگرتووه‌.

سه‌عید مه‌مۆزینی‌ به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ لقی‌ چوارده‌ی‌ پارتی‌ له‌ موسڵ ووتی: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ شاری‌ موسڵ 100 هاوڵاتی‌ ئازاد كرد كه‌ پێشتر به‌ بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئاماده‌ نه‌بوون بچنه‌ به‌ره‌كانی‌ جه‌نگ، ده‌ستگیری‌ كردبوون".

وتیشی‌: "له‌به‌رامبه‌ر ئازاد كردنی‌ هه‌ر كه‌سێدا رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش 2 ملیۆن دیناری‌ عیراقی‌ وه‌رگرتووه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ "ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پاره‌یان نییه‌ بده‌ن تا ئێستا له‌ زیندان و ئازاد ناكرێن ئه‌مه‌ش وه‌ك سزایه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كار دێنن كه‌ ئاماده‌نین بچنه‌ به‌ره‌كانی‌ جه‌نگ".






































خەندان
Top