داعش شێوازێكی تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره ده‌گرێته‌به‌ر
سه‌عید مه‌مۆزینی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی چوارده‌ی پارتی له موسڵ ووتی: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكخراوی تیرۆریستی داعش له شاری موسڵ 100 هاوڵاتی ئازاد كرد كه پێشتر به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاماده نه‌بوون بچنه به‌ره‌كانی جه‌نگ، ده‌ستگیری كردبوون".
وتیشی: "له‌به‌رامبه‌ر ئازاد كردنی هه‌ر كه‌سێدا رێكخراوی تیرۆریستی داعش 2 ملیۆن دیناری عیراقی وه‌رگرتووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره‌یان نییه بده‌ن تا ئێستا له زیندان و ئازاد ناكرێن ئه‌مه‌ش وه‌ك سزایه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه به‌كار دێنن كه ئاماده‌نین بچنه به‌ره‌كانی جه‌نگ".
خەندان
