دوای مانگی ره‌مه‌زان، ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ ده‌ست پێ ده‌كات

دوای مانگی ره‌مه‌زان، ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ ده‌ست پێ ده‌كات
نورەدین كاپڵان، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕیوەبردنی بەرەی توركمانی عێراق و یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسل رایگەیاند: "لە دوای مانگی رەمەزان دەست دەكرێت بە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری مووسڵ لە دەست رێكخراوی تیرۆریستی داعش".

كاپڵان، كە لە شاری كەركوك درێژە بە كاری سیاسی دەدات، لە روونكردنەوەیەكیدا باسی لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی مووسڵ كرد و گوتی: "لە مووسڵدا نزیكەی دوو ملیۆن هاووڵاتی مەدەنی دەژین. لەبەرئەوە داڕشتنی پلانی سەربازی تیایدا سەختە. بەو پێیەش ئەو پلانانەی ئامادەكراون بۆ رزگاركردنی شارەكە دەگۆڕدرێن. گەورەترین پلانی ئەم ئۆپەراسیۆنە چۆنیەتی رزگاركردنی هاووڵاتییانی مەدەنی شارەكەیە. لەبەرئەوە ئۆپۆراسیۆنەكە ماوەوتەوە بۆ دوای رەمەزان".

كاپڵان، باسی لەوە كرد كە خەڵكی مووسڵ لە بارودۆخێكی زۆر سەختدا ژیان بەسەر دەبەن و گوتی: "ئاو و كارەبا وەك نەبێت وایە. یەكێكیش لە گەورەترین كێشەی خەڵكەكە ترس و نیگەرانیە".

كاتێك قسە لەگەڵ ئەو كەسانە دەكەین كە لە مووسڵ هەڵاتوون، دەبینین لە بارودۆخێكی دەروونی سەختدان. پێویستە ئەو خەڵكە لەرووی دەروونیەوە چارەسەر بكرێن. لە ئیستادا بەهۆی ئەو رێگەیەی لەنێوان مووسڵ و شاری رەققەی سووریا كراوەتەوە خواردن، خواردنەوە و داودەرمان بۆ شارەكە دابین دەكرێت.

هاوكات كاپڵان باسیشی لە شارۆچكەی تەلەعفەر كرد و گوتی: "شارۆچكەی تەلەعفەر، كە بەهەمان شێوە لە دەستی داعشدایە، یەكێكە لە گەورەترین شارۆچكەكانی عێراق. پێویستە بە پەلە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی دەست پێ بكات. لەبەرئەوەی ئۆپۆراسیۆنی رزگاركردنی ئەو شارۆچكەیە دواكەوتووە، دۆخی مرۆیی تیایدا خراپتر بووە و ژێرخانە ئابوورییەكەشی لەناودەچێت"

























AA
Top